2020-09-06   468     
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق یه‌كه‌م وڵات ده‌بێت بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا.
ئاوێنه: ته‌میمی له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، عێراق له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا، هه‌ربۆیه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی باشترین ڤاكسینه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق وتیشی، له‌حاڵه‌تی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر ڤاكسینێكی دژه كۆرۆنا، ئه‌وا عێراق یه‌كه‌م وڵات ده‌بێت كه ڤاكسینه‌كه بكڕێت.
حه‌سه‌ن ته‌میمی داوای له‌خه‌ڵكی عێراق كرد تا به‌رده‌ستبوونی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رده‌وام بن له په‌یڕه‌ویكردنی ڕێكاره ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان.