سێ موشەك لە فڕۆكەخانەی بەغدا كەوتنەخوارەوە
  2020-09-06       336       

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، رایگەیاند: ئەمشەو یەكشەممە، سێ موشەكی جۆری كاتیۆشا لەنێو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتونەتە خوارەوە.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەمشەو سێ موشەكی جۆری كاتیۆشا لەنێو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتونەتە خوارەوەو یەكێكیان لە گەراجێكی ئۆتۆمبێلی مەدەنی لەنێو فڕۆكەخانە كەوتۆتە خوارەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە هێرشەكە بۆتەهۆی زیانگەیاندن بە چوار ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی مەدەنی.

ئاماژەی بەوەشداوە كە دەركەوتوە موشەكەكان لە ناوچەی زەیتونە لە قەزای ئەبوغرێب لە رۆژئاوای بەغداوە هاوێژراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×