عێراق.. پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە
  2020-09-07       492       

 وەزارەتی پلاندانانی عیراق بودجەی كۆتا سێ مانگی ئەمساڵی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كرد بۆ پەسەندكردنی و دواتریش ڕەوانەی پەرلەمانی كرد بۆ دەنگدان لەسەری، تاوەكو یاسای قەرزەكان جێبەجێبكرێت بۆئەوەی تەواوی شایستە داراییەكانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان بۆ ئەم چەند مانگەی ئەمساڵ دابینبكرێت.  

ئاوێنه‌: (ماهر حەماد جوهان) بریكاری وەزارەتی پلاندانانی عیراق بە ڕۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، ئەو بودجەیەی دەنگی لەسەر درا هەمان ئەو بودجەیەیە كە پێشتر ئامادەكرا و كۆی بودجەكەش ١٤٦ ترلیۆن دینارە و بڕی كورتهێنانیش تێیدا ٨٠ ترلیۆن دینارە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە بودجەكە هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووەو دەستپێكردنەوەی سەرمووچەو پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانیشی لەخۆگرتووە.

راشیگەیاندووە، وەزارەتەكەیان سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕەشنوسی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ە و وەزارەتی پلاندانان و نەوت و بانكی ناوەندی و دەستەی گومرگ و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی قەرز بەشدارن لە نوسینەوەیدا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×