كازمی و حەلبوسی بودجەی 2020 تاوتوێ دەكەن
  2020-09-07       301       
ئەمڕۆ هەریەك لەسەرۆك وەزیرانی عیراق و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك لەبەغدا كۆبونەوە.

ئاوێنه‌: نوسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە:" ئەمڕۆ هەریەك لەمستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبەغدا بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگ كۆبونەتەوە".

رونیشكراوەتەوە:" ئامانجی سەرەكی بۆ بەهێزكردنی هەماهەنگی زیاتربووە لەنێوان دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێبەجێكردن و تاوتوێكردنی ئە وپرسانەی كەلەئێستادا بوونیان هەیە". 

باس لەوەشكراوە:" رەشنووسی پڕۆژە یاسایی بودجەی 2020 ی عیراق كەیەكێكە لەگرنگترین بابەتەكان تاوتوێكراوە بۆ ئەوەی بەباشترین شێوەو لەنزیكترین كاتدا ئامادە بكرێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×