وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عیراق: دوو سەركردەی داعشی لە داقوق کوژران
  2020-09-07       434       
وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عیراق كوژرانی دوو سەركردەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی لە شارۆچكەی داقوق سەر بە پارێزگای كەركوك ڕاگەیاند.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دوو شەممە یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند هێزێكی تایبەتی دژە تیرۆر لەسەر بنەمای هەوڵێكی گەورەی هەواڵگری دوو سەركردەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە كاتی هەوڵدانیان بۆ هەڵاتن لە شارۆچكەی داقوق كوژران.

ڕوونیشیكردەوە كە دوو سەركردەی دیكەی ڕێكخراوەكەش دەستگیركران.

یەحیا ڕەسوڵ ڕاشیگەیاند كە هێزێكی دیكەی دژە تیرۆر دوو تیرۆریستی مەترسیداریان لە شارۆچكەی گەرمەی باكوری ڕۆژهەڵاتی فەلوجە دەستگیركرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×