2020-09-07   401     
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رێژەی بێكاری لە عێراق ئاشكرا دەكات و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بێكاری 40%ـی تێپەڕاندووە.
ئاوێنه: لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، بێكاری لە عێراق بەرزبووەوە، بەجۆرێك 40%ـی تێپەڕاند، لە كاتێكدا بەر لە كۆرۆنا 20% بووە.
لیژنەكە ئاماژەی بەوەداوە، چەند چارەسەرێك ھەن پێویستە پشتی پێببەسترێت، بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە رووبەڕووی بێكاری ببنەوە، وەك پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت و ھەروەھا دووبارە بووژاندنەوەی ئەو كەرتانەی كە زیانیان پێگەیششتووە.
جەختیشیكردەوە، دامەزراندنی خەڵك بێكاری چارەسەر ناكات، بەڵكو قورساییە داراییەكانی سەر دەوڵەت زیاتر دەكات، بۆیە پێویستە گرنگی زیاتر بە كەرتی تایبەت بدرێت تا رێگری لە زیاتر بەرزبوونەوەی ژمارەی بێكاری بگیرێت.