فەرەنسا "خەباتی كورد بۆ سەربەخۆیی" دەخاتە پڕۆگرامی خوێندنی وڵاتەكەیەوە
  2020-09-07       2092       

ئا: ئاوێنە 

 

پەروەردەی فەرەنسا مێژوی كوردو خەباتی بۆ سەربەخۆیی دەخاتە پڕۆگرمی خوێندنی ئامادەیی وڵاتەكەیەوە. 

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "گریك سیتی تایمز"، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەو فێركردنی فەرەنسا بەشێكی لەسەر پرسی كورد بۆ كتێبی مێژو و جوگرافیای قۆناغی 11ی ئامادەیی زیادكردوە كە بڕیارە بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2020-2021 بخوێنرێت.

لەو دەقەی بۆ كتێبەكە زیادكراوە ئاماژە بەوەدراوە كە كوردەكان "گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتی جیهانن"و ژمارەیان دەگاتە 40 ملیۆن كەس.

لە دەقەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە كوردەكان "ماوەی 100 ساڵە لەپێناو سەربەخۆییدا دەجەنگن"و بەتایبەتیش جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە ئەو وڵاتانەی دەستیان بەسەر كوردستاندا گرتوە دژ بە خەباتی كوردەكان دەوەستنەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە روخانی رژێمەكەی سەدام و داڕوخانی سوریا، هیوای بۆ سەربەخۆیی كوردستان گەڕاندەوە.

بەشێكی دەقەكە باسی لەوە كردوە كە "ناكۆكییەكانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێگە خۆشدەكات بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردی."

لە بەشێكی دیكەی دەقە زیادكراوەكەدا بۆ كتێبی مێژو و جوگرافیای قۆناغی 11ی ئامادەیی فەرەنسا، باس لە رۆڵی هێزە كوردییەكان بە پێشمەرگەو شەڕڤانانەوە دژ بە داعش كراوەو مانای وشەی "پێشمەرگە"ش رونكراوەتەوە. 

لە بەشێكی دیكەی دەقە زیادكراوەكەدا هێما بۆ ئەوەش كراوە كە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا، رۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2019 بە رەزامەندی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، هێرشی كردۆتە سەر كوردەكانی سوریا.

شەڕی داعش لە كتێبە فەرەنسییەكەدا وەك سەرەتای كۆتایی شەراكەتی نێوان ئەمریكاو كورد تۆماركراوە.

هەروەك ئاماژە بە "داگیركاریی توركیا لە باكوری سوریا" كراوە بەتایبەت لە عەفرین. 

لە دەقەكەدا هاتوە"لە مانگی ئازاری 2018 سوپای توركیا شاری عەفرینی داگیركرد كە كورد لەو شارەو دەوروبەری دەژین، ئەو ناوچەیە رادەستی گروپە جیهادییە توندڕەوەكان كرا."

هەروەها ئەوەش هاتوە"ئەو گروپە توندڕەوانە هەمو شتێك دەدزن و تاڵانی دەكەن. پیاوانی ئەو گروپە چەكدارانە دەستیان بەسەر ژمارەیەكی زۆر ماڵ و كاری كوردەكاندا گرتوە بەبێ ئەوەی روبەڕوی هیچ سزایەكی یاسایی ببنەوەو خەڵكیان بۆ پارە رفاندوەو دەیان كردەوەی كوشتنی بەكۆمەڵیان ئەنجامداوە."

باسی لەوەش كردوە كە دانیشتوانە كوردەكەی ناوچەكە ناچار بە جێهێشتنی ماڵوحاڵیان بون و لە ئێستادا 130 هەزار كەسیان بێ پەناگەن.

هەروەك ئەوەش هاتوە"ئەوە دوا ئامانجی ئەردۆغان بو كە دەیویست بونی كورد لەسەر سنوری توركیا بسڕێتەوە."

لەو دەقەی كتێبەكەدا كە سەبارەت بە پرسی كوردە، داوا لە خوێندكاران كراوە، وەڵامی ئەم پرسیانە بدەنەوە: ئایا دۆخی كورد لە هەمو دەوڵەتەكاندا یەكشتە؟ ئایا سەربەخۆیی تاكە رێگەیە كە كوردەكان لەماوەی سەدەی 20 لەپێناویدا جەنگاون؟ رۆڵی كورد لە شەڕی دژبە داعشدا چی بوە؟ بۆچی دەكرێت بەراوردی نێوان كوردانی عێراق و كوردانی سوریا بكەین؟


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×