یەکەم پاکێجی ڤاکسینە رووسییەکە ئامادەکرا
  2020-09-08       593       

وەزارەتی تەندرووستی رووسیا رایگەیاند، یەکەم پاکێجی ڤاکسینی سپوتنیک بەرهەمهێنراوە و بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیک بۆ وڵآتانی جیهان ئامادە دەکرێت.
 
ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندرووستی رووسیا ئاماژەی بەوە کرد کە یەکەم پاکێجی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا کە لەلایەن زانایانی ئەو وڵاتە بەرهەمهێنرا و ناوی Sputnik V-ی پێبەخشرا، ئامادەکراوە و بڕیار وایە لە ماوەیەکی نزیکدا بەسەر جیهان دابەش دەکرێت دوای ئەوەی دڵنیایی تەواوی لەبارەیەوە پەسەند کرا.

هاوکات سەندوقی وەبەرهێنانی راستەوخۆی رووسیا ٣ی ئەم مانگە ئاماژەی بەوەدا کە دەرئەنجامی تاقیکردنەوەی قۆناغی سێی ڤاکسینی سپوتنیک V بڵاودەکرێتەوە لە گۆڤاری زانستی.

هەروەها ڤاکسینەکە لە قۆناگی سێیەمیدا بەسەر ٤٠ هەزار خۆبەخش تاقیکراوەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×