لە عێراق 68 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-09-08       472       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 894 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 68 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 465 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 27 هەزار و 809 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 894 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 68 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 465 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 269 هەزار و 578 كەس و لەوانە حەوت هەزارو 657 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 206 هەزارو 324 كەسیان چاكبونەتەوەو 55 هەزارو 597 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 505 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×