توركیاو ئێران جەخت لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژبە پەكەكەو پژاك دەكەنەوە
  2020-09-08       633       

لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی ئەنجومەنی باڵای هاوكاری توركیاو ئێراندا بە بەشداری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیاو حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران، هەردولا جەختیان لە "ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژ بە پەكەكەو پژاك" كردۆتەوە.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەی كۆتایی كۆبونەوەكە كە بەشێوەی ڤیدیۆ كۆنفرانس بەڕێوەچو، تاران و ئەنقەرە جەختیان لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژ بە پەكەكەو پژاك و "گروپە تیرۆریستییەكانی دیكە" كردۆتەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتوە"بەهۆی هەڕەشە گروپە تیرۆریستییەكانی پەكەكەو پژاك و گروپەكانی دیكەوە بۆ سەر ئێران و توركیا، هەردولا جەختیان لە بەكارهێنانی زۆترین ئامڕازی هاریكاری نێوان بۆ روبەڕوبونەوەی گروپە تیرۆریستییەكان وەك پەكەكەو پژاك و گروپەكانی تر كردەوە لە سەر سنورەكانی نێوان هەردو وڵات لەوانەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش."


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×