نرخی نەوتی خاو دابه‌زی
  2020-09-09       652       
پاش چەند مانگ بەرزبوونەوەی بەهاكەی، جارێكی دیكە بەهای خاوی برێنت بۆ خوار 40 دۆلار دابەزی، تاكە هۆكاریش لە ئێستادا دەگەڕێندرێتەوە بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

ئاوێنه‌: نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت تا بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە 39.62 دۆلارە، بەوەش 5%ی بەهاكەی لەدەستداوە و لە مانگی حوزەیرانەوە یەكەمجارە لە 40 دۆلار بێتە خوارەوە.

هەروەها نەوتی خاوی ئەمریكی بەرامبەرە بە 36.48 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، بەراورد بە وەرزی ڕابردوو 8%ی بەهاكەی لەدەستداوە.

سەبارەت بەهۆكاری دابەزینی بەهای نەوت، ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو قەیرانە جیهانییە تەندروستییەی كە بەردەوامی هەیە هۆكاری دابەزینی بەهای نەوتە، بەتایبەت لەئێستادا كە بە توندی بەرۆكی هیندستان، بەڕیتانیا، ئیسپانیا و ئەمریكای گرتووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×