لە عێراق 75 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-09-09       428       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 243 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 75 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 669 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 24 هەزار و 378 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 243 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 75 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 669 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 273 هەزار و 821 كەس و لەوانە حەوت هەزارو 732 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 209 هەزارو 993 كەسیان چاكبونەتەوەو 56 هەزارو 96 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 540 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×