لە عێراق 82 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-09-10       258       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 597 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 82 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 824 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 23 هەزار و 479 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 597 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 82 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 824 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 278 هەزار و 418 كەس و لەوانە حەوت هەزارو 814 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 213 هەزارو 817 كەسیان چاكبونەتەوەو 56 هەزارو 787 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 542 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×