ترەمپ: هێزەكانمان لە عێراق بۆ دو هەزار سەرباز كەمدەكەینەوە
  2020-09-11       372       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لەماوەیەكی كورتدا وڵاتەكەی هێزە سەربازییەكانی لەعێراق بۆ نزیكەی دو هەزار سەرباز كەمدەكاتەوە.

ئاوێنە: پێشتر بەرپرسانی ئەمریكا باسیان لەوە كردبو كە لەماوەی دو تا سێ مانگدا وڵاتەكەیان هێزەكانی بۆ 3500 سەرباز لە عێراق كەمدەكاتەوەو بەڵام ترەمپ شەوی رابردو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی ئاماژەی بۆ هێشتنەوەی ژمارەیەكی كەمتر لە سەربازانی وڵاتەكەی لە عێراق كرد.

ترەمپ وتی"لەماوەیەكی زۆر كورتدا ژمارەی سەربازەكانمان لەعێراق بۆ دو هەزار سەرباز كەمدەكەینەوە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×