فوئاد حسێن: هەولێرو بەغدا لەسەر بودجە رێکدەکەون
  2020-09-11       844       
فوئاد حسێن
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق جه‌ختله‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ کۆبونەوەکانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌هه‌رێمی‌ كوردستان  بەباشی بەڕێوەچون. ئه‌و ده‌ڵێت، هەولێرو بەغدا لەسەر بودجە رێکدەکەون.

ئاوێنه‌: له‌كاتی‌ سه‌ردانیكردنی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، فوئاد حسێن له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، کۆبونەوەکانی‌ سه‌رۆك وه‌زیران هەم لەهەولێرو هەم لەدهۆک‌و لێرەش بەباشی بەڕێوەچون.

وتیشی‌، زۆر نزیکبونەتەوە لەیەک، هەندێک پرسی وردەکاری هەن پەیوەندی بەپرۆژەی بودجە ئەویش چارەسەر دەبێت. له‌باره‌ی‌ ڕێككه‌وتنی‌ هه‌رێم‌و به‌غدا لەسەر بودجە فوئاد حسێن وتی‌، بەڵێ رێکدەکەون.

له‌چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق گه‌یشته‌ پارێزگای هەڵەبجە‌و تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدان دانا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×