له‌ بۆسه‌یه‌كدا چوار لە گرنگترین بەرپرسی داعش كوژران
  2020-09-12       310       
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی کوژرانی چوار ئەمیری داعشی له‌ بۆسه‌یه‌كدا لە پارێزگای سامەڕا راگەیاند.

ئاوێنه‌: شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، هێزێكی هاوبه‌ش له‌ لیوای تایبه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سامه‌را و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی توانیویانە دوێنێ (هەینی، 11-9-2020) له‌ بۆسه‌یه‌كدا چوار لە گرنگترین بەرپرسی رێكخراوی داعش له ناوچه‌ی فه‌رحاتییه‌ی باشووری سامه‌را بكوژن.

شانه‌كه‌ ئاماژه‌ی بەوە داوە؛ دوو له‌ كوژراوه‌كان پشتێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستبوو، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەبارەی ناسنامە و کاریان لە رێکخراوی داعش ئاشکرا نەکردووە.

کوشتنی ئەو چوار ئەمیرەی داعش لە کاتێکدایە بەگوتەی هێزە ئەمنییەکان، ئێستا سوپا و هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوان کردووە لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و دەستگیرکردنی ئەوانەی لەیاسا دەرچوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×