رۆحانی باس لە كاریگەری سزا ئابورییەكان لەسەر داهاتی نەوتی وڵاتەكەی دەكات
  2020-09-13       480       

حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: وڵاتەكەی روبەڕوی سزای ئابوری توند بۆتەوەو لەكاتێكدا داهاتی نەوتی وڵاتەكەی لەساڵی 2011دا 120 ملیار دۆلار بوە، بەڵام ساڵی رابردو بۆ 20 ملیار دۆلار دابەزیوە.

ئاوێنە: حەسەن رۆحانی، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەمیانی بەشداریكردنی لە رێوڕەسمی دەسپێكی ساڵی نوێی خوێندن لە زانكۆكانی ئێران، لە وتەیەكدا رایگەیاند: رەنگە لە مێژوی جیهاندا كەمتر سزایەكی ئابوری توندی لەو شێوەیە ببینینەوە كە نزیكەی سێ ساڵە بەسەر ئێمەدا سەپێنراوە بەڵام ئێمە رێگەمان نەداوە دوژمنانمان بە ئامانجە سەرەكییەكەیان بگەن و تەسلیم نەبوین.

ئەوەشی خستۆتەڕو: داهاتی نەوتی ئێمە لە ساڵی 2011، 120 ملیار دۆلار بوە، بەڵام ساڵی رابردو تەنیا 20 ملیار دۆلار بوە. ئەوەش دەریدەخات كۆمەڵگەی ئێمە روبەڕوی چ كێشەیەكی گەورە بوەتەوە.

سەرۆك كۆماری ئێران جەختی كردەوە كە وڵاتەكەی دەبێت پشت بە توانا ناوخۆییەكانی ببەستێت و نابێ چاوی لەدەرەوە بێت لەگەڵ ئەوەشی وتی: ئەو راستییەش هەیە كە بەبێ مامەڵەكردن لەگەڵ جیهان، ژیان زۆر سەختە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×