عێراق و ئەمریكا تاوتوێی میكانیزمەكانی پتەوكردنی هاریكاری ئابوری نێوانیان دەكەن
  2020-09-13       360       

ئەمڕۆ یەكشەممە، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا تاوتوێی میكانیزمەكانی پتەوكردنی هاریكاری ئابوری و دارایی نێوان هەردو وڵاتیان كرد.

ئاوێنە: بەگوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ، عەلی عەلاوی، لە نوسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی كردوە لە باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەداوە كە لە دیدارەكەدا تاوتوێی میكانیزمەكانی پتەوكردنی هاریكاری ئابوری و دارایی نێوان هەردو وڵات كراوە.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە، باڵیۆزی ئەمریكا جەختی پشتیوانی تەواوی وڵاتەكەی بۆ پلان و رێكارەكانی حكومەتی عێراق كردۆتەوە بەتایبەت لە پەیوەست بە چاكسازی و پەرەپێدانی كەرتی ئابوری و دارایی لە سایەی ئەم دۆخەی ئێستادا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×