جەنەراڵێکی ئەمریکی داوا دەکات خۆ بۆ جەنگێکی هاوشێوەی جەنگی جیهانی ئامادە بکرێت
  2020-09-14       1206       
فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەمریکی داوا دەکات خۆ بۆ جەنگێکی هاوشێوەی دووەم جەنگی جیهانی ئامادە بکرێت.

ئاوێنە: جەنەراڵ چارلز براون سەرۆک ئەرکانی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای ئەمەریکا رایگەیاندووە، لەجەنگی داهاتوودا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتێکدا دەکەوێتە جەنگەوە کە لەڕووی هێز و توانای سەربازییەوە هاوتای خۆیان دەبێت، هەربۆیە جەنگەکە زەرەر و زیانێکی زۆر گەورەی لێدەکەوێتەوە.

لەراپۆرتێکدا کەلەژێر ناونیشانی “دەبێت لەگۆڕانکاریکردندا پەلەبکرێت یان بەرگەی دۆڕاندن بگرین” لە پێگەی ” دیفینس نیوز” دا بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە” دەبێت خۆمان بۆ جەنگ ئامادە بکەین، زەرەر و زیانی جەنگی و مەترسیی گەورە دەکەوێتە سەر نەتەوەکەمان کە هاوشێوەی ئەوە دەبێت لە کە دووەم جەنگی جیهانیدا رووبەڕوومان بۆوە”.

سوپاسالاری هێزی ئاسمانی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لەژێر سایەی پێشبڕکیی زۆر خێرا لەگەڵ چین و رووسیا، بڕیارەکانی فەرماندەیی پێشووی ئەمەریکا رێگەیان نەداوە ئەنجامی پێویست و دڵخواز بۆ سوپای ئەمەریکا بەدەستبهێنرێت .

بەگوێرەی قسەی براو لەئایندەدا وڵاتەکەی رووبەڕووی دەوڵەتێکی دیکە دەبێتەوە کە لەرووی توانای سەربازییەوە هاوتای هێزی سەربازیی ئەمەریکا دەبێت لەو حاڵەتەشدا پڕۆسە جەنگییەکان لەو جەنگانە جیاواز دەبن کە ئەمەریکا لە دوو دەیەی رابردوودا رووبەڕوویان بۆتەوە .

سوپاسالاری نوێی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا جەختی کردۆتەوە کە جەنگی داهاتوو زۆر لە کەناراوەکانی ئەمەریکاوە دوور نابێت .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×