ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بودجەی 2020ی پەسەندكرد
  2020-09-14       445       

ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020ی پەسەندكردو رەوانەی پەرلەمانی كرد.

ئاوێنە: ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە تویتێكدا ئاشكرایكرد: ئەنجومەنی وەزیران لەمیانی دانیشتنی نائاسایی ئەمڕۆیدا، پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2020 پەسەندكردو رەوانەی پەرلەمانی كرد.

ئەحمەد مەلا تەڵال وتوشیەتی: پەسەندكردنی بودجە لەپێناو رێكخستنی پڕۆسەی خەرجی و دەستەبەركردنی خەرجییە پێویستییەكانی سێ مانگی داهاتوی ئەمساڵەو بەشێكیشە لە پابەندیی حكومەت بە بڕیاری پەرلەمانەوە.

لای خۆیشییەوە نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوەداوە كە ئەنجومەنی وەزیرانی ئەمڕۆ دەنگی لەسەر پڕۆژە یاسای گشتی بودجە بۆ ساڵی 2020 داوەو پڕۆژە یاساكەش رەوانەی پەرلەمان كراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×