ئەمڕۆ لە عێراق زۆترین توشبوی كۆرۆنا چاكبونەوە
  2020-09-14       460       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 169 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 72 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو 427 توشبوش چاكبونەتەوە كە ئەوەش وێڕای ئەوەی لە ژمارەی توشبوانی ئەمڕۆ زیاترە، بەرزترین تۆماری رۆژانەی چاكبونەوەشە لەو كاتەوەی ڤایرۆسەكە هاتۆتە عێراق.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 23 هەزار و 989 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 169 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 72 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو 427 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە كە ئەوەش بەرزترین ئاماری رۆژانەی چاكبونەوەی كۆرۆنایە لەو كاتەوەی ڤایرۆسەكە هاتۆتە عێراق.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 294 هەزار و 478 كەس و لەوانە هەشت هەزارو 86 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 229 هەزارو 132 كەسیان چاكبونەتەوەو 57 هەزارو 260 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 539 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×