دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا لێخۆشبون بۆ ژماره‌یه‌ك
وڵات له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێرانه‌وه درێژنه‌كرێته‌وه كه بڕیاره ئه‌و مۆڵه‌ته
رۆژی 2ی مانگی ئایار كۆتایی پێ بێت.
ئاوێنه: كۆشكی سپی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند، سه‌رۆك دۆناڵد ترامپ بڕیاریداوه كه چیتر لێخۆشبون له سزاكانی سه‌ر
ئێران بۆ ئه‌و وڵاتانه درێژنه‌كاته‌وه كه تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتو له‌كڕینی
نه‌وت له ئێران به‌خشراون.
كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئامانج له بڕیاره‌كه
ترامپ گه‌یاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانه به سفر و بێبه‌شكردنی رژێمی ئه‌و
وڵاته‌یه له یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی داهاتی.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو
سعودیه‌و ئیمارات كه سێ گه‌وره وه‌به‌رهێنه‌ری وزه‌ن له‌جیهاندا، له‌گه‌ڵ دۆست و
هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكادا پابه‌ند ده‌بن به ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رده‌وامبون
هه‌نارده‌ی نه‌وتی پێویست بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
وتوشیه‌تی"هه‌ر سێ وڵات(ئه‌مریكا، سعودیه‌و ئیمارات)
رێككه‌وتن له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی گونجاو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پڕكردنه‌وه‌ی
پێویستی جیهان كاتێك ته‌واوی نه‌وتی ئێران له بازاڕی جیهان نامێنێت."
دوای به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی، دۆناڵد ترامپ له
تویتێكدا رایگه‌یاند كه سعودیه‌و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌ندامی ئۆپیك جیاوازی نه‌وت
پڕده‌كه‌نه‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئێستا سزاكانمان به‌ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر نه‌وتی
ئێران‌دا سه‌پاند.
هاوکات لەگەڵ بڕیارەکەى ترەمپ نرخى جیهانى نەوت بەرزبونەوەیەکى
دیکەى تۆمار کرد و گەیشتە 74 دۆلار.
دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و
وڵاتانی زلهێز، واشنتۆن داوای کرد هیچ وڵاتێکی دۆست و هاوپەیمانی نەوت لە ئێران نەکڕن،
بەڵام هه‌شت وڵات لەو داواکارییەی ئەمەریکا بەخشران.
ئەمەریکا (180) رۆژ مۆڵەتی بەو هەشت وڵاتە داب‌و کە لەو ماوەیەدا
جێگرەوە بۆ کڕینی سوتەمەنی لە ئێران بدۆزنەوە و چیتر سوتەمەنی و نەوتی خاو لەو وڵاتە
نەکڕن.