عێراق هاوردەكردنی دەیان جۆری بەرهەمی خۆراكی لە ئێرانەوە قەدەغە کرد
  2020-09-16       598       
عێراق هاوردەكردنی دەیان جۆری بەرهەمی خۆراكی لە ئێرانەوە قەدەغە دەكات.

ئاوێنە: شەهلا عەموری جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندوە، عێراق هاوردەكردنی ٢٩ جۆر بەرهەمی ئێرانی قەدەغەكردوە.

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێران روونكردنەوەی زیاتری لەوبارەیەوە داوە و رایگەیاندوە، دیارترین ئەو بەرهەمانەی كە عێراق هاوردەكردنی قەدەغەكردوە بریتین لە؛ خورما، بیبەر، پەتاتە، هێلكە، تەماتە، هەنگوین، مریشكی زیندوو، ماسی و ئاژەڵ.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×