کچێکی کورد، لەگەڵ دایک و باوکی لە بەغدا سەربڕدران
  2020-09-16       1397       

کچێکی کورد، لەگەڵ دایک و باوکی لە بەغدا سەربڕدران بە گوێرەی زانیارییەکان کچەکە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەکان لە سەرچاوەی پزیشکی دادییەوە بڵاویان کردەوە، کچەکە ناوی شیلان داراـیە خوێندکاری پزیشکییە و لەگەڵ دایک و باوکی بووە، پێش ئەوەی شەوی رابردوو سەریان ببڕدرێت. کچەکە دەستدرێژیی سێکسیی کراوەتە سەر و هەردوو قاچیشی لێکراونەتەوە.

هەروەها سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا لەبارەی شوێنی کوشتنی ئەو خێزانە کوردە ئاشکرای کردووە "ژمارەیەک کەسی نەناسراو، بەچەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد، لە شەقامی مەنسووری ناوچەی مەنسوور، کچێک و دایک و باوکییان سەربڕیوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا باس دەکرێت "شیلان تاقانەی دایک و باوکی بووە و، خوێندکاری کۆلێژی دەرمانسازییە".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×