لە برادۆست شەڕ لە نێوان گەریلا و سوپای توركیا دەستیپێكرد و فڕۆكەش بۆردوومان دەكات
  2020-09-16       810       
لە سنووری دەڤەری برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێر، ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەخت لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سەربازانی سوپای توركیا دەستیپێكردووە و فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاش گوندەكانی ئەو سنوورە بۆردوومان دەكەن.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەكان، لە سنووری دەڤەری برادۆست شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەخت لەنێوان سەربازانی سوپای توركیا و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ڕوویدا و تائێستاش بەردەوامە.

لەگەڵ دەستپێكردنی ڕووبەڕووبوونەوەكەش، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی كونڵە و ناومێرگان و گەلی ڕەشیان لە سنووری برادۆست بۆردوومان كرد و بەو هۆیەشەوە ئاگر لە دارستانی ناوچەكە كەوتووەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×