ڕەوتی سەدر داوا دەكات كازمی چەند خێڵێك لە چەك داماڵێت
  2020-09-16       386       

ڕەوتی سەدر داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەكات، ئەو خێڵانە لە چەك داماڵێت كە لەلایەن ئەمریكاوە چەكدار كراون.

ئاوێنه‌: حاكم زاملی، سەركردە لە ڕەوتی سەدر بە میدیا عێراقییەكانی وتوە، "ئۆپراسیۆنە ئەمنییەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دیاردەی هەڵگرتنی چەك نابێت تەنها لە شارەكانی باشووری عێراق بەڕێوەبچن، چونكە لە هەموو عێراق دیاردەی چەكهەڵگرتن بوونی هەیە".

ئەو سەركردەیەی ڕەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشكردووە، خێڵەكانی ناوچەكانی باكووری عێراق بەتایبەت پارێزگای ئەنبار چەكدارن، ئاشكراشیكردووە، "هەندێك خێڵی ئەو ناوچانە چەكیان لەلایەن ئەمریكاوە پێدراوە، تەنانەت ئەمریكییەكان هەندێك خێڵیان چەكدار كردووە بەبێ ڕەزامەندی حكومەت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×