بەهۆی کۆرۆناوە دەوامی بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی رادەگیرێت
  2020-09-16       144       

بەهۆی توشبونی چەندكارمەندێكیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەوامی بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەوباری شارستانی سلێمانی رادەگیرێت.

ئاوێنه‌: لەراگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەوباری شارستانی سلێمانی رایگەیاندوە، سبەینێ‌ پێنج شەممە ١٧/٩/٢٠٢٠دەوامی بەرێوەبەراتیەكە رادەگیرێت و داوا لە هاوڵاتیان دەكات سەردانیان نەكەن.

ئەو بەرێوەبەرایەتیە هۆكاری راگرتنی دەوامی بۆ توشبونی چەند كارمەندێكیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و پابەندبون بەرێنماییە تەندروستیەكان و رژاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەراندوەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×