لە عێراق ژمارەی توشبون بە كۆرۆنا 300 هەزار كەسی تێپەڕاند
  2020-09-16       293       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 357 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون بەوەش كۆی گشتی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە زیاتر لە 300 هەزار كەس و هەروەها 82 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 895 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 24 هەزار و 558 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 357 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و بەوەش كۆی گشتی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە زیاتر لە 303 هەزار كەس.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 82 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 895 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 303 هەزار و 59 كەس و لەوانە هەشت هەزارو 248 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 237 هەزارو 241 كەسیان چاكبونەتەوەو 57 هەزارو 570 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 604 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×