بێگەرد تاڵەبانی: دەستمان بەسەر سەدان تۆن پەتاتەو تەماتەی قاچاغدا گرت
  2020-09-16       540       

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، دەستبەسەرداگرتنی سەدان تۆن پەتاتە و تەماتەی قاچاغی راگەیاند كە هەوڵ دەدرا لە سنورەكانەوە هاوردەبكرێت.

ئاوێنە: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی: لەچەند رۆژی رابردو سەرقاڵی بەدواداچون و كۆكردنەوەی زانیاری بوین لەسەر هاوردەكردنی سەدان تۆن پەتاتەو تەماتە كە دەویسترا بە نایاسایی هاوردەبكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، هەوڵەكانمان بەردەوام بو تاوەكو توانیمان دەستی بەسەردا بگرین لە مەرزەكان.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی لایەنە پەیوەندارەكانی كردوە كە هاوكاربون لەسەر پێدانی زانیاری و دەستبەسەرداگرتنی ئەو سەدان تۆن پەتاتەو تەماتەیە.

بێگەرد تاڵەبانی، ئەوەشی خستۆتەڕو، كاتێك بڕیاری قەدەغەكردن و دانانی باجی پێویست لەسەر بەرهەمی هاوردە دادەنێم بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمانە، بۆیە لەگەڵ قەدەغەو دانانی باج رێكاری تری پێویستیش دەگرینەبەر بۆ ئەوەی لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیارانمان بتوانرێت لەبازاڕ ساغ بكرێتەوە بە رەچاوكردنی مافی بەكاربەران.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×