دژە تیرۆری كوردستان دانپێدانانی ئەو تاوانبارەی بڵاوكردەوە كە خێزانە كوردەكەی لە بەغدا كوشت
  2020-09-16       1616       

دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند، ئەو تاوانبارەیان لە هەولێر دەستگیركردوە كە شەوی رابردو لە بەغدا خێزانێكی كوردی بەشێوەیەكی دڕاندنە كوشتبو. بەپێی دانپێدانانی خۆی، ئەو تاوانبارە، ناوی (مەهدی حوسێن ناسر مەتەر)، لە دایکبوی ساڵی ،١٩٨٤ و دانیشتوی بەغدا ناوچەی حەبیبيه‌، پاسەوانی باڵیۆزخانەی روسیا بوە.

ئاوێنە: دەزگای دژە تیرۆری كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی: دواى ئه‌وه‌ى زانياريمان ده‌ستكه‌وت كه‌ ئه‌و بكوژه‌ى شەوی 14-9-2020، لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا خێزانێكى کوردى به‌شێوه‌يه‌كى زۆر دڕندانه‌ كوشتووه‌ كه‌ خێزانه‌كه‌ له‌ دایک و باوک و کچێکیان پێكهاتبوو و ناوبراو خۆى له‌ هه‌ولێر حه‌شارداوه‌، دواى به‌شوێنداچوون و چاودێرى توانيمان شوێنى ناوبراو بدۆزينه‌وه‌ و له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير بكرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە دواى لێكۆڵينه‌وه‌ ناوبراو دانى به‌ تاوانه‌كه‌ىدا ناوە كە لەلایەن دژە تیرۆرەوە بڵاوكراوەتەوە.

دەقی راگەیەندراوەكەو دانپێدانانی تاوانبارەكە...

ئه‌و تاونباره‌ى خێزانه‌ كورده‌كه‌ى له‌ به‌غدا كوشت ده‌ستگير كرا

دواى ئه‌وه‌ى زانياريمان ده‌ستكه‌وت كه‌ ئه‌و بكوژه‌ى شەوی 14-9-2020، لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا خێزانێكى کوردى به‌شێوه‌يه‌كى زۆر دڕندانه‌ كوشتووه‌ كه‌ خێزانه‌كه‌ له‌ دایک و باوک و کچێکیان پێكهاتبوو و ناوبراو خۆى له‌ هه‌ولێر حه‌شارداوه‌، دواى به‌شوێنداچوون و چاودێرى توانيمان شوێنى ناوبراو بدۆزينه‌وه‌ و له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير بكرێت و دواى لێكۆڵينه‌وه‌ ناوبراو دانى به‌ تاوانه‌كه‌ى نا كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قى دانپێدانانه‌كه‌يه‌تى:

ناوم (مەهدی حوسێن ناسر مەتەر)، لە دایکبووی ساڵی ،١٩٨٤ دانیشتووی بەغدا ناوچەی حەبیبيه‌، دەوامم لە وەزارەتی ناوخۆیە - پاسەوانیی باڵیۆزخانەکان، بە دیاریکراویش باڵیۆزخانەی رووسیا.

پيش ٤ ساڵ کەسێکم ناسی بە ناوی باوکی شیلان، پيش دوو رۆژ لەمەوبەر پێوستم بە بڕێک پارە هەبوو، چونکە قەرزاربووم، چوومە لای لە شوقەی خۆی و بەیەکەوە دانیشتین، داوای ئەو گوژمە پارەیەم لێ کرد، بەڵام ئامادە نەبوو و گوتی: نیمە. دەمەقاڵێمان بوو، چەقۆیەک لە نزیکم بوو، بە چەقۆ لێم دا و کەوتە سەر زەوی، ویستم ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە لەو کاتە هاوسه‌ره‌كه‌شى هاتەوه‌، من شۆک بووم و شڵەژام و ئەویش دەستی بە هاوار و قیژە کرد و ئەویشم دایە بەر چەقۆ و کەوتە سەر زەوی، تەرمەکانیانم لە ژوورەکە بردە حەمام و بۆری ئاوەکەم کردەوە لەو کاتەدا شیلان هاتە ژوورەوە. کاتێ شیلان هات و بارودۆخەکەی بینی شڵەژا، ویستم هێوری بکەمەوە، هێور نەبوویەوە بە تەپڵەکە جگەرەیەک کێشای بە سەرمدا، منیش دوو بۆکسم لێ دا و کەوتە سەر زەوی، سەرینێک لەوێ بوو لەسەر دەمیم دانا و کوشتم. هەوڵمدا ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە، بەڵام نەمدەزانی چی بکەم و بۆ کوێ بڕۆم، شوێنەکەم خاوێن کردەوە و بۆ پارە گەڕام، گوژمە پارەیەکم دۆزییەوە، بەڵام نازانم چەند بوو، نزیکی ١٠ هەزار دۆلارێک یان زیاتر دەبوو، هەندێ پارەی عێراقیشی تێدا بوو. پارە و مۆبایلەکانم برد، چەقۆکەشم لەگەڵ خۆم برد و لەناو کیسه‌يه‌کم دانا و دەرچووم. بۆ کوێ بچم.. بۆ کوێ بچم، چوومە ناوچەی قەنات و چه‌قۆ و مۆبايله‌كانم لەوێ فڕێدا، گوتم با بچم بۆ هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتم گرت و هاتمە هەولێر. لە یەکێک لە هۆتێلەکان دابەزیم، ویستم لە هەولێرەوە سەفەر بکەم بۆ دەرەوەی وڵات، رۆژی دواتر ویستم ڤیزایەک بۆ تورکیا یان بۆ شوێنیکی تر پەیدا بکەم، بەڵام دەستم نەکەوت و گەڕامەوە هۆتێل و لەوێ دەستگیر کرام.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×