قائیمقامی چەمچەماڵ: لەماوەی 45 رۆژدا 16 كەس بەتۆمەتی تەقەكردن دەستگیركراون
  2020-09-16       348       

رەمك رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ، ئاشكرایكرد: لەماوەی 45 رۆژی رابردودا، لەسنوری قەزاكەیان 16 كەس بەتۆمەتی تەقەكردن دەستگیركراون.

ئاوێنە، رەمك رەمەزان، كە هاوكات سەرۆکی لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵە، ئەمشەو چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لەماوەی 45 ڕۆژدا واتە لەسەرەتای مانگی ئاب تا ناوەڕاستی مانگی ئەیلول لەسنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی 15 حاڵەتی تەقەکردن تۆمارکراوەو 16 کەس لە تەقەکەرەکان دەستگیرکراون."

قائیمقامی چەمچەماڵ جەختی كردۆتەوە كە "هەمو ئەو کەسانەش کە فەرمانی گرتنیان هەیە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیردەکرێن و چاوپۆشی لەکەس ناکرێت ."

رەمك رەمەزان وتوشیەتی"تەقەکردن لە سنورەکەمان حاڵەتەو دیاردە نییەو بەراورد بە ڕابردو زۆر کەمبوەتەوەو بە هەوڵی دەزگا ئەمنییەکان ئەو کەسانەی فەرمانی گرتنیان هەبوە دەستگیرکراون ."

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×