ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان ٣٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند
  2020-09-17       214       

ژمارەى تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ‌ له‌ جیهاندا گه‌یشتە ٣٠ ملیۆن کەس.

ئاوێنه‌: بەپێی‌ ماڵپەرى “Worldometer” كه‌‌ زانیارییەکانی پشت به‌ ئاماره‌كانى ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت،ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌،٣٠ ملیۆن و ٣٦ هەزار و ٨٦٨ کەس.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، بە تۆمارکردنی شەش ملیۆن و ٨٢٨ هەزارو ٣٠١ حاڵه‌تی تووشبوون، زۆرترین ژمارەی تووشبوونی بەو پەتا جیهانییە تۆمارکردووە.

په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ شاری وهان له‌ چین سەری هەڵدا، به‌ زیاتر له ‌٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.


لە سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ٩٤٥ هه‌زار و ٩٢  كه‌س به‌ کۆرۆنا‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها ٢١ مليۆن و ٨٠٤هەزار و ٣٠ تووشبووى په‌تاكه‌ چاكبوونەتەوە و حەوت مليۆن و ٢٨٧ هەزار و ٧٤٦ کەس لە ئێستا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×