تەقینەوەیەك پەیمانگایەكی ئەمریكی لە نەجەف كردە ئامانج
  2020-09-18       364       

درەنگانی شەوی رابردو، بۆمبێكی چێنراو لەنێو پەیمانگایەكی ئەمریكی لە شاری نەجەف تەقیەوەو بەپێی قسەی پۆلیس، تەقینەوەكە زیانی گیانی لێنەكەوتۆتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەجەف رایگەیاند، بۆمبێكی چێنراو لە "پەیمانگای ئەمریكی بۆ خوێندنی زمانی ئینگلیزی" لە شاری نەجەف تەقیوەتەوە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتۆتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە زیانەكانی تەقینەوەكە تەنیا زیانی ماددی بون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هێزە ئەمنییەكانی پارێزگاكە دەستیان كردوە بە لێكۆڵینەوە لە روداوەكە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×