عێراق داوای دواخستنی گەڕاندنەوەی قەرزەكانی بۆ كوەیت دەكا
  2020-09-18       384       

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە بەسەردانێك لە كوەیتە داوای لەو وڵاتە كردوە كە بەغدا گەڕاندنەوەی قەرزەكانی قەرەبوكردنەوەی داگیركردنی كوەیت دوابخات ئەوەش بەهۆی قەیرانی داراییەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، دوێنێ پێنجشەممە، چاوی كەوتوە بە شێخ سوباح خالید حەمەد ئال سوباح سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كوەیت.

 لەدیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی هەردو وڵات و پتەوكردنی هاریكاری لەسەرجەم بوارەكاندا كراوە بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش، گفتوگۆش سەبارەت بە دوای پێشهاتی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی كراوە لەگەڵ گرنگی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵنگارییەكان كە ناوچەكە لەو باردوخە ئاڵۆزەدا پێیدا تێپەڕ دەبێت.

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا تاوتوێی دۆزینەوەی میكانیزمێكی كاریگەر بۆ چاودرێریكردنی بڕیارەكانی كۆنگرەی كۆمەكبەخشان لە كوەیت و دەستەبەركردنی دەرفەتی وەبەرهێنان كراوە.

هەر لە دیدارەكەدا محەمەد حەلبوسی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كوەیت تاوتوێی دۆسیەی وەجبەی ئەو قەرزانە كراوە كە لەسەر حكومەتی عێراق ماون بۆ كوەیت و دواخستنی گەڕاندنەوەیان بەهۆی قەیرانی دارایی و باری ئابوری كە وڵاتانی جیهان پێدا تێپەڕ دەبن لە نێویشیاندا عێراق، لەوبارەیەوە سەرۆك وەزیرانی كوەیت بەڵێنیداوە لەهەوڵەكانی بەردەوام دەبێت و لە چوارچێوەی ئەولەویەتیدا دەبێت ئاماژەشی بە ڕاسپاردەكانی ئەمیری وڵات كرد بۆ پشتیوانی لە عێراق لەسەرجەم بوارەكان.

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×