بەرپرسێكی ئەمریكی: واشنتۆن دەیەوێت قەتەر وەك هاوپەیمانی سەرەكی خۆی بناسێنێت
  2020-09-18       462       

دوای چەند رۆژێك لە داواكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ناكۆكییەكانی نێوان قەتەر لەلایەك و سعودیەو ئیمارات و بەحرەین و میسر لەلایەكی تر، بەرپرسێكی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی خوازیارە قەتەر وەك هاوپەیمانێكی سەرەكی خۆی بناسێنێت.

ئاوێنە: تیمۆسی لیندەركینگ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری كەنداو، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەڕێگەی ئۆنلاینەوە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئێمە سەرقاڵی هەڵگرتنی هەنگاوێكین بۆ راگەیاندنی ناساندنی قەتەر وەك هاوپەیمانێكی سەرەكی لە دەرەوەی ناتۆ.

بەپێی قسەی بەرپرسە ئەمریكییەكە، ناساندنی وڵاتێك وەك هاوپەیمانی سەرەكی ئەمریكا لە دەرەوەی ناتۆ، وا دەكات ئەو وڵاتە بتوانێت ئاسانتر چەك و كەرەستەو تەكنەلۆژیای سەربازی ئەمریكا بەدەستبهێنێت و هەروەها ئەولەویەتیشی دەدرێتێ لە هاریكاری و مەشقی سەربازیدا.

لەئێستادا 17 وڵاتە لەلایەن ئەمریكاوە لەدەرەوەی ناتۆ وەك هاوپەیمانی سەرەكی ناسێنراون كە لەنێویاندا كوەیت و بەحرەین هەن.

خواستەكەی ئەمریكا بۆ ناساندنی قەتەر وەك هاوپەیمانی سەرەكی خۆی لەكاتێكدایە كە دیداری چڕ لەنێوان بەرپرسانی ئەمریكاو قەتەردا هەیە لەنێویشیاندا دیداری نێوان وەزیرانی دەرەوەی هەردو ولات لە واشنتۆن كە لەم هەفتەیەدا بەڕێوەچو.

مایك پۆمپیۆ داوای كردبو چارەسەرێك بۆ ناكۆكییەكانی نێوان قەتەر لەلایەك و سعودیەو ئیمارات و بەحرەین و میسر لەلایەكی تر بدۆزرێتەوەو جەختیشی لە گرنگی سەرنج حستنەسەر روبەڕوبونەوەی چالاكییەكانی ئێران كردبوەوە.

ئەو بەرپرسە ئەمریكییە سەبارەت بە ئەگەری ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی قەتەر لەگەڵ ئیسرائیل لەپاڵ ئیمارات و بەحرەیندا، وتی: قەتەر تۆمارێكی باشی لە كاركردن لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، پێمانوایە لەكۆتاییدا قەتەرییەكان دەگەنە رێككەوتنێكی بەرفراوان لەگەڵ ئیسرائیل و هیواشی خواستوە ئەو كارە بەمزوانە روبدات.

تیمۆسی لیندەركینگ جەختی كردۆتەوە كە وڵاتەكەی لەكۆتاییدا دەیەوێت سەرجەم وڵاتانی كەنداو پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكەنەوە.

سەرچاوە: دوێچەڤیلە


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×