پەرلەمانتارێك: بەغدا لەئەمڕۆوە تا 25ی ئەم مانگە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت
  2020-09-18       1117       

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە ناردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنەبوە و لە بەغدا لە ١٨ بۆ ٢٥ی هەمو مانگێک موچە دابەشدەکرێت و لەوکاتەشدا پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت.

ئاوێنە: شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندوە، "ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوانەکەوتوە و کێشەشی بۆ دروستنەبوە، ئەوەی هەیە شتێکی ئاساییەو لە بەغدا هێشتا دەست بە دابەشکردنی موچە نەکراوە، بۆیە پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش نەنێردراوە."

راشیگەیاندوە، "لە ڕابردوشدا بە هەمانشێوە بوە، بەغدا لە ١٨ بۆ ٢٥ی هەمو مانگێک دەستی بە دابەشکردنی موچە دەکرد و لەوکاتەشدا بڕەپارەی هەرێمیشی دەنارد."

ئاماژەی بەوەشکردوە، کە بە ئەگەری زۆر لە سەرەتای هەفتەی داهاتو، دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق دەکرێت و بڕەپارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دەنێردرێت.




زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×