ئاماری نوێی كۆرۆنا لەهەرێم: 605 توشبوی نوێ و 26 گیانلەدەستدان
  2020-09-18       667       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:  لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 605 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 26 توشبو گیانیان لەدەستداوەو 471 توشبوی ڤایرۆسەكەش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 987 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 605 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: 254 هەولێر، 107 سلێمانی، 26 گەرمیان، 190 دهۆك، 28 هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 471 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 192 هەولێر، 26 سلێمانی، 39 گەرمیان، 189 دهۆك، 25 هەڵەبجە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 26 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 8 هەولێر، 9 سلێمانی، 1 گەرمیان، 7 دهۆك، 1 هەڵەبجە.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە 39 هەزارو 946 توشبو: 15308 هەولێر، 14438 سلێمانی، 8839 دهۆك، 1361 هەڵەبجەو هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە 25 هەزارو 263 كەس: 11608 هەولێر، 9271 سلێمانی، 3131 دهۆك، 1253 هەڵەبجە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا 13 هەزارو 211 توشبو لەژێر چارەسەردان: 3183 هەولێر، 4398 سلێمانی، 5546 دهۆك، 84 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان یەك هەزارو 472 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 517 هەولێر، 769 سلێمانی، 162 دهۆك، 24 هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە...


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×