مەسرور بارزانی: گەشبنیم بتوانین لەگەڵ حكومەتی عێراق بگەینە چارەسەرێكی كۆتایی
  2020-09-18       492       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: وێڕای ئەوەی ئاستەنگی زۆر هەن، بەڵام گەشبینە بەوەی كە دەتوانن لەگەڵ حكومەتی عێراق بگەنە چارەسەرێكی كۆتایی سەبارەت بە كێشەكانی نێوانیان.

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ هەینی، لە تویتێكدا رایگەیاند: هەرچەندە ئاستەنگێكی زۆر بونیان هەیە، بەڵام ئێمە تیمێكی دانوستانكاری بەهێزمان لە حكومەتی هەرێم هەیە كە خاوەنی ئامانجێكی یەكگرتوە.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستۆتەڕو: گەشبینم كە بتوانین لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بگەینە چارەسەرێكی كۆتایی بۆ كێشەكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×