ڤیدیۆ..دانپێدانانێكی نوێی بكوژی خێزانە كوردەكەی بەغدا بڵاوكرایەوە
  2020-09-18       1166       

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دانپێدانێكی نوێی (مەهدی حسێن ناسر مەتەر)ی وەک بکوژی خێزانە کوردەکەی بەغدای بڵاوکردەوەو ناوبراو دەشڵێت لەکاتی روداوەکەدا "سەرخۆش بوە".و بۆ ئەوە سەرۆكی خێزانەكەی ناسیوە تا پارەكانی بدزێت.

ئاوێنە: لە دانپێدانانە نوێیەكەیدا، بكوژی خێزانە كوردەكەی بەغدا، باس لەوە دەكات كە "ماوەی چوار ساڵە (دارا رەئوف) سەرۆکی خێزانەکە دەناسم كە بە ئەبو شیلان ناسراوە، ناسینەکەش لە نزیکەوە نەبو تەنها ئەوەندە ناسیومە كە پلان دابنێم بۆ ئەوەی پارەكانی بدزم، بۆیە چاودێری كاتی هاتوچۆی (دارا رەئوف)م كردوە".

ئەوەش دەخاتەڕو كە ئەو ئێوارەیەی چوە بۆ دزیكردنەكە بەو نیازە چوە كە "ئەبو شیلان" لە ماڵەوە نەبێت، بەڵام كاتێك لە زەنگی دەرگا لێدەدات، ئەبو شیلان دەرگاكەی لێدەكاتەوەو كاتێكیش دەچێتە ژورەوە دو چەقۆ لە شانی "ئەبو شیلان" دەدات و دواتریش هاوسەرەكەی "ئەبو شیلان" دەردەكەوێت‌و كە روداوەكە دەبینێت هاوار دەكات بەڵام ئەم بەچەقۆ لە ئەویش دەدات.

تاوانبار کە وەک خۆی دەڵێت لەکاتی روداوەکەدا بڕێكی زۆری خواردۆتوە‌و سەرخۆش بوەو دەشڵیت، یەكەم كەس كە كوشتویەتی "باوكی شیلان" بوە، بەر لەوەی بیكوژێت داوای لێكردوە پارەكانی پێبدات، "باوكی شیلان" پێی وتوە پارەم نییە، دوای كوشتنی ژن‌و پیاوە كوردەكە، تاوانبار لە ماڵەکەدا بۆ پارە گەڕاوە لە جانتای دایکی شیلان بڕێک و لەژوری باوکی شێلانیش بڕێکی دیکەی پارەی دۆزیوەتەوە.

لە ڤیدیۆکەدا بکوژی خێزانەکە دەڵێت، دوای بردنی پارەكان ویستویەتی شوێنی تاوانەكە بەجێبهێڵێت، دەرگاكە كراوەتەوەو "شیلان" دەركەوتوەو توشی شۆک بوە. دەشڵێت"شیلان پرسیاری دایك‌و باوكی كرد ‌و نەیوێرا بێتە ژورەوە، پێموت وەرە ژورەوە لە ماڵەوەن، شیلان نەهاتە ژورەوە‌و هاواری كرد، بۆیە قوڕگیم گرت و بردمە ژورەوە، دواتر پێموت دایك‌و باوكتیان رفاندوە".

بەقسەی خۆی دوای ئەوەی ئاو بۆ شیلان دەهێنێت، دەگەڕێتەوە‌و تەپڵەكێكی جگەرە دەهێنێت و دەیكێشێت بەسەری شیلاندا‌، دواتریش پشتییەك دەخاتە سەر دەمی ‌و دەیكوژێت.

شەوی 15ی ئەیلول خێزانێکی کوردی دانیشتوی شاری بەغدا لە ماڵەکەی خۆیان لە گەڕەکی (مەسنور) بە کوژراوی دۆزرانەوە، سەرۆکی خێزانەکە ناوی (دارا رەئوف)ە لەگەڵ هاوسەرو کچەکەی بە ناوی (شیلان) لە پەنجاکانی سەدەی رابردوەوە لە بەغدا ژیاون، بەڵام بە وتەی کەسوکاریان سەرجەم موڵکەکانیان فرۆشتوەو بەنیازبون بەیەکجاری بگەڕێنەوە بۆ شاری سلێمانی.

بۆ رۆژی دواتر، بكوژی ئەو خێزانە كوردە لە هەولێر لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە دەستگیركراو دانی بە تاوانەكەیدا ناو دواتر رادەستی هێزە ئەمنییەكانی عێراق كراو بۆ بەغدا نێردرایەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×