2020-09-18   779     
ئەمڕۆ هەینی، بەهای لیرەی تورکی دابه‌زینی زیاتری به‌خۆوه بینی‌و بۆ ئاستێكی پێوانه‌یی دابه‌زی.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ به‌های یەک دۆلاری ئەمریکیی به‌رامبه‌ر بووه به 7.5660 لیرەی تورکیی، لەکاتێکدا دوێنێ پـێنجشەممە یەک دۆلاری ئەمریکیی بە 7.5595 لیرە بو.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە لیرەی تورکی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکیی زیاتر لە 21%ی بەهاکەی لەدەستداوە.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دابه‌زینه به‌رده‌وامه‌ی لیره‌دا، وەبەرهێنەرانی ئه‌و وڵاته داوای گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست ده‌كه‌ن له‌حكومه‌تی توركیا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دۆخەکە.