"ئەنجومەنی وەزیران لێکۆڵینەوە له‌هۆكاری‌ سوتاندنی‌ سنه‌وبه‌ره‌كانی رێگه‌ی تاسڵوجه‌ ده‌كات"
  2020-09-18       898       
ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ڕێی‌ وەزارەتەکانی ناوخۆو کشتوکاڵ‌و دەستەی ژینگەوه‌ بەهاوکاری پارێزگاری سلێمانی بەدواداچون بۆ زانینی هۆکارەکانی سوتاندنی سنەوبەرەکانی‌ رێگه‌ی تاسڵوجه‌ - سلێمانی‌ ده‌كات.

ئاوێنه‌: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌میدیای‌ پارتی‌ راگه‌یاندووه‌، دەربارەی بابەتی سوتاندنی سنەوبەرەکانی رێگەی تاسڵوجە - سلێمانی، ئەنجومەنی وەزیران لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووەو هەریەك لەوەزارەتەکانی ناوخۆو کشتوکاڵ‌و دەستەی ژینگە بەهاوکاری پارێزگاری سلێمانی خەریکی بەدواداچونن بۆ زانینی هۆکارەکانی سوتانی سنەوبەرەکان‌و ڕووبەری زەوییەك.

پێشتر عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاشكرایكردبو كه‌ ژمارەیەک دەسەڵاتدار پلانیان داناوە بۆ سوتاندنی سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕین - تاسڵوجە، پلانەکە ئەمەیە:  

شەوانە نەوت دەکەنە بنی دارەکان  تا وشک ببن‌و دواتر شەوانە بەدزییەوە سنەوبەرەکان ده‌سوتێنن..

پاشان زه‌وییه‌كان كه‌ نزیکەی ١٢٠ دۆنمه‌ ده‌یکه‌ن بەپێشانگای ئۆتۆمبیل‌و ده‌یفرۆشنه‌وه‌، به‌وه‌ش ١٠٠ ملیۆن دۆلار قازانج ده‌كه‌ن، پاشان لەڕێگای شارەوانی سلێمانیەوە ڕێگاپێدانی کاتی بۆ وەرده‌گرن.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح ده‌ڵێت، "تکایە خەمخۆرانی سلێمانی با ڕێگربین لەم تاوان‌و داگیرکارییە".

ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌، "ماوەی دو مانگە بەھەرچی بەرپرس‌و دەسەڵاتدارە وتومانە تکایە ڕێگا لەسوتاندنی سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕین‌و داگیرکردنی زەویەکەی بگرن".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×