2020-09-18   628     
مسته‌فا كازمی
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، مانگی داهاتو مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات.
ئاوێنه: وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مرۆ هه‌ینی له‌دیدارێكی نێوان فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و جان ئۆف لۆدریانی هاوتا فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ی له‌پاریس گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی‌و ئه‌منی عێراق و گرنگی به‌رده‌وامیدان به‌هه‌ماهه‌نگی په‌یوه‌ندی دو قۆڵی نێوان هه‌ردو وڵات له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش كراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه، له‌دیداره‌كه‌ی نێوان هه‌ردو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و فه‌ڕه‌نسا باس له پرۆژه‌كانی بواری وه‌به‌رهێنان و كه‌رتی ئابوری له عێراق كراوه، هه‌روه‌ها باس له ئاماده‌كاریه‌كان بۆ سه‌ردانی مسته‌فا كازمی بۆ پاریس له‌مانگی داهاتودا كراوه.