2020-09-18   785     
سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەکانی پهرلهمانی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه ههوڵێك ههیه بۆ ھەڵوەشاندنەوەی فهرمانێكی وهزاری بۆ گواستنهوهی کۆندێنسەیتی ڕۆژانە لەکێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەی خورمەڵە، بهههڵوهشاندنهوهی ئهو فهرمانه چوار ملیۆن دۆلار زیان بەداھاتی گشتی دەگات.
ئاوێنه: عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەکانی پهرلهمانی كوردستان لهبهیاننامهیهكدا ڕایگهیاندووه، "بۆ گواستنەوەی کۆندێنسەیتی ڕۆژانە لەکێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەی خورمەڵە، دراوە بەکۆمپانیایەک بە ١٩.٤٥ سەنت بۆ گواستنەوەی ھەر تەنێک. دوای ئەوەی فەرمانی وەزاری بۆ دەرچوە ئێستا ھەوڵێک ھەیە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەم فهرمانە، بۆ ئەوەی بدرێت بەکۆمپانیایەکی دیکە بۆ گواستنەوەی ھەر تەنێک ٢٣ دۆلار وەربگرێت، بەمەش چوار ملیۆن دۆلار زیان بەداھاتی گشتی دەگات."
دهقی بهیاننامهكه:
بەیاننامە
بۆ گواستنەوەی کۆندێنسەیتی ڕۆژانە لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەی خورمەڵە، دراوە بە کۆمپانیایەک
بە ١٩.٤٥ سەنت بۆ گواستنەوەی ھەر تەنێک.
دوای ئەوەی فەرمانی وەزاری بۆ دەرچوە ئێستا ھەوڵێک ھەیە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەم فرمانە، بۆ ئەوەی بدرێت بە کۆمپانیایەکی دیکە بۆ گواستنەوەی ھەر تەنێک ٢٣ دۆلار وەربگرێت، بەمەش چوار ملیۆن دۆلار زیان بە داھاتی گشتی دەگات.
پێشوتریش دراوە بە ٢٦ دۆلار بۆ گواستنەوەی ھەر تەنێک، کە ئەویش ھەشت ملیۆن دۆلار زیانگەیاندن بوە بە داھاتی گشتی...
پێویستە سەرۆکایەتی حکومەت ڕێگربن لە ھەر ھەر بڕیارێک، کە ھەم یاسا شکێنی بێت و ھەم زیانگەیاندنە بە داھاتی وڵات، بە تایبەت سەرۆکی حکومەت کە وەزیری سامانە سروشتیەکانیشە.
پێویستە لەمەودوا ھەموو پرۆسەی نەوتی و بەرھەمی نەوتی و گواستنەوە بەشێوەی تەندەری ئاشکرا بێت و دەرفەتی یاسایی بۆ بازرگانەکان بڕەخسێت، بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان پێش ھەموو بەرژەوەندیەک بێت.
عەلی حەمە ساڵح
سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی