2020-09-19   1408     
خه‌ڵات عومه‌ر
پاش ئه‌وه‌ى به چه‌ند سه‌عاتێك له‌ڕودانى هه‌واڵى كوشتنى خێزانێكى هاوشارى خۆم بیست له‌شارى به‌غدا و به بێ ئه‌وه‌ى هیچ زانیاریه‌كم هه‌بێت وتم ، بێگومان ده‌بێت ئه‌م تاوانه وه‌ك تاوانێكى ئاسایى دزى وچه‌تگه‌ڕى نا ساسیاسى پۆلێن بكرێت .
بۆچى ؟
ئه‌م چه‌ند خاڵه وه‌ڵاه‌مه‌كه‌ى منه :
• ئه‌مریكا وئۆروپا ده‌یانه‌وێت بیسه‌لمێنن له سایه‌ى ئه‌م حكومه‌ته‌ى ئێستاى ئێراق دا كه‌خۆیان پشتیوانى ده‌كه‌ن ولایه‌نگرى ئه‌وه‌ن كه بڵێن، حكومه‌تێكه جیاوازى له نێوان پێكهاته‌كاندا ناكات و ،هه‌وڵى سه‌رخستنى دیموكراسى ده‌دات . به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا له به‌غداى پایته‌خت دا نابێت خێزانێكى كوردى ڕه‌شه كوژى بكرێن وبوترێت تاوانه‌كه ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌و سیاسیه .
• به‌ڕێز موسته‌فا كازمى كه ده‌ستیاوى هاوڕێ وهاوشارى خۆمان كاك به‌رهه‌م ساڵحه بۆپۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێراق و،هه‌مووشمان ده‌زانین كاك به‌رهه‌مى هاو ڕێمان چۆن بۆته سه‌رۆك كۆمارى ئێراق ، ئاگادارى ئه‌وه‌ین كه نابێت له‌سایه‌ى ئه‌ودا مناڵانى كورد‌و سلێمانى له به‌غداى پایته خت به‌تایبه‌ت له مسه‌روبه‌نده‌دا له خوێندا بگه‌وزێن .
• به‌تایبه‌ت له مڕێكه‌وته‌دا نابێت بووترێت خێزانێكى كورد ، له‌به‌ركوردبوونیان ده‌كوژرێن ،چونكه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى ویستى سیستمه .بۆیه ئه‌م خێزانه له‌چاه‌ره‌نوسیان دا بووه ببنه قوربانى، به بێ ئه‌وه‌ى مافى ئه‌وه‌یان پێبدرێت كه له‌سه‌ركه‌یسێكى سیاسى كوژراون .
گوبَم له‌هه‌واڵ گرتبوو، تومه‌ز ئه‌و دزه‌ى خێزانه هاوشاریه‌كه‌مى كوشتوه ،هاتووه بۆهه‌ولێرو هێزه خۆجێیه‌كانى كوردوستان ،ئازا ده‌ستگیریان كردووه .
ئاوه‌ها قسه‌كه ى من له سه‌ره‌تاوه ڕاست ده‌رده‌چێت .ڕوداوه‌كه دزیه‌و، وفڕى به تاوانى سیاسى وره‌گه‌زبه‌رستیه‌وه نیه !
بیگومان به پێچه‌وانه‌وه لاى من ڕوداوه‌كه سه‌رتاپا سیاسى و ڕه‌گه‌زپه‌رستى و،بگره شۆڤێنیه .
لێم ده‌پرسیت چۆن ئه‌م بڕیاره ده‌ده‌یت ،له كاتێكدا سه‌رچاوه كانى ئاسایش وپۆلیسی كوردستان به‌به‌ڵگه سه‌لماندیان ڕوداوه‌كه سیاسى نیه‌وته‌نها تاوانی دزیه .
به‌رله‌وه‌ى وه‌ڵامه‌كانم له چه‌ند دێڕێكدا تۆماربكه‌م سه‌رنجت بۆده‌قى ڕاگه‌یاندن ولێدوانى لایه‌نى پۆلیس وئاسایشى به‌غدا ڕاده‌كێشم و سه‌باره‌ت به‌تاوانه‌كه كه‌به‌ده ربڕینێكى هاوشێوه‌و نزیك وورد له‌مه ، وێنه‌یه‌كى درامى وه‌حشیگه‌رانه‌ى تاوانه‌كه باس ده‌كات وپێداگرى له سه‌ر((ده‌ستدرێژیكردنى سێكسی)) ده‌كات ،به‌بێ ئه‌وه‌ى یه‌ك به‌ڵگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى پزیشكى هه‌بێت له‌سه‌رئه‌مه‌و بیسه‌لمێنێت كه (( شیلان)) ى قوربانى پاكیزه نیه !
دواتر ده‌ركه‌وت وروژاندى ده‌سترێژى سێكسى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشى ئێراقیه وبۆ تانه‌دانێكه له‌كوردو هیچ بنه‌مایه‌كى ڕاستى نیه .وه ك دواتر لێكۆڵینه‌وه كان ئه‌مه‌یان پشت ڕاست كرده‌وه !
تێبینیه‌ك :
له‌بارودۆخى هاوشێوه دا خه ڵكى ده‌یانه‌وێت ئاڕاسته‌ى ڕوداوه‌كان له گه‌ڵ بۆچوونى سیاسى وتایفى ونه‌ته‌وه‌ى خۆیان هاوته‌ریب بكه‌ن و،بیكه‌نه به‌ڵگه بۆڕاستى بۆچه‌نه‌كانى خۆیان . یان بۆ قه‌ناعه‌ته ئایدۆلۆجیه‌كانیان به‌بێ ڕه‌چاوكردنى مافى مرۆیى قوربانیه‌كان .
من به‌تایبه‌ت دژى ئه م جۆره له لێكدانه‌وه‌م .جا تاوانبار ، یان قوربانى ،له هه‌رشوێن ێك وله سه‌رهه‌رئاین وئاینزاو سه‌ربه‌هه‌رنه ته‌وه و شوناسێك بێت .
ده‌مه‌وێت به چه‌ند خاڵێك وه‌ڵامى ئه‌وه بده مه‌وه كه ئه‌م تاوانه نه‌ك هه‌ر سیاسیه ، به‌ڵگو ڕه‌گه‌زپه‌رستانه وشوڤێنا نه‌یه .
بۆدروستكردنى وێنه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به وه‌ڵام ناچارم به‌سه‌رپێى وخێرایى هێندێك زانیارى تۆماربكه‌م؛
• له‌و خاڵه وه ده‌ستپێده‌كه‌م كه بریتى نیه له جۆرى تاوانه كه كه‌دزیه‌و ده‌یگه‌ڕێمه‌وه بۆبارودۆخى ئه‌وخێزانه كورده ،كه پاش ئه‌وه‌ى له‌ساڵى په‌نجاكانه‌وه نیشته جێى شارى به‌غدابوون ، ناچارده‌بن هه‌رچى ماڵ وحاڵه بیفرۆشن وپێ به‌جه‌رگى خۆیاندا بنبَن و،پشت له‌هه‌موو یاده‌وریه‌كانى ژیانیان بكه‌ن و، به‌ناچارى ڕوبكه‌نه‌وه كوردوستان. له به‌رئه‌وه‌ى له‌به‌غدا سیاسه‌تى ڕه‌گه‌زپه‌رستى نه‌ته‌وه‌ى وتایفى وئاینى هه‌یه و. هاوڵاتیانى ڕه‌سه‌ن ناتوانن له‌شوێنى خۆیان ژیان بكه‌ن . تاوانى گه‌وره به‌پێى هه‌موو ڕیاساو یاسا مرۆیه‌كان ئه‌مه‌یه‌و ،تاوانێكى دزى كرن ئه‌م ڕاستیه به‌درۆناخاته‌وه .
• پێش ئه‌وه‌ى ((ئه‌بوجه‌عفه‌رى مه‌نسور)) شورا بۆشارى به‌غدا دروستبكات، زۆربه‌ى گوند‌و نیشته‌نیه‌كانى ده‌ورى به‌غدا كوردبوون .ناوچه‌كه‌ش له‌پێش ئیسلامه‌وه شوناسى كوردى هه‌بوو. ناوى به‌غدا ش له ((باخ )) و((داد))ى كوردیه‌وه هاتووه. به‌پێى سه‌رچاوه ى عه‌ره‌به‌كان خۆیان ، كه لێره دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى درێژه‌ى نه‌ده‌مێ به‌ڕاگوزه‌رى ((مه‌سعودى)) و((ئیبن به‌توته)) م بیره ،خۆیان ده‌یسه‌لمێنن له كه‌نداوى فارسیه‌وه هه‌تاى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست نه‌یشته‌نى وگردبوونه‌وه‌ى كوردى هه‌بووه .
((على الوردى )) كۆمه‌ڵناسى عێراقى به‌نام وده‌نگ له كتێبى ((تاريخ العراق الحديث)) دا ده‌ڵێت : له ساڵى 1914دا ،له كۆى 350 هه‌زاركه‌سى دانیشتوى به‌غدا ، 50 هه‌زاریان كوردانى فه‌یلى بوون . ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ژماره‌ى كوردانى غه‌یره فه‌یلى بخرێته سه‌ر ،له وسه‌رده‌مه‌دا كه كوردى جوله‌كه‌و مه‌سیحى وكوردانى تر له وهۆزه كوردانه‌ى كه لة پێش ئیسلامه وه له‌ناوچه‌كه دانیشته جێ بوون ،ده‌كاته ئه‌وه‌ى بڵێین كورد نیوه‌ى دانیشتوانى به غدا بووه .
• هه‌موو داتاكانى تر ،سه‌رچاوه ناكوردیه‌كان ده‌یسه‌لمێن ژماره‌ى كورد له به‌غدا له زۆربه‌ى كاتدا ئه‌گه‌رنزیكه‌ى نیوه‌ى دانشتوانى به‌غدا نه‌بوو بێت، له سێیه‌كى دانیشتوانى ڕه‌سه‌نى كه‌مترنه‌بووه .
• له‌دواى ده‌ركردنى زوربه‌ى كوردانى جوله‌كه ومه‌سیحى وپێكهاته‌ى تر‌ى هۆزه هه‌ره‌دێرینه‌كانى كورد له به‌غدا .ده‌ركردنى فه‌یلیه‌كان له كۆتایى حه‌فتاكان وهه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا ، ساڵى 1998 له‌ده‌مى سه‌رۆك ((مامجه‌لال)) م بیستوه كه به‌نهێنى كه‌سێكى ڕاسپاردوه بۆلاى ((ساماڵ مه‌جید فه‌ره‌ج)) وه‌زیرى ئه‌وكاته‌ى به‌عس ،بۆزانینى ژماره‌ى كوردانى به غدا. ئه‌وكه‌سه‌ش تێكۆشه‌رى دێرین مامۆستا ((ئیبراهیم میرانى )) بووه . به‌پێى وه‌ڵامى وه‌زیرى پلانداناى ئه‌وده مه‌ى ئێراق ، ژماره‌ى كوردله به‌غدا تائه‌وكاته له ملیون زیاتربووه . بیگومان باسى ژماره‌ى كوردناكه‌م له‌ناوچه‌غه‌یره كوردستانیه‌كانى ئێراق كه‌زۆرزۆرترده‌كات .
• ئێستا‌و به‌هۆى پاكتاوى ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌و وسیاسه‌تى شۆڤێنیانه‌وه ژماره‌ى كورد له به‌غدا وئێراق له چه‌ند ده هه‌زارێك تێناپه‌ڕێت .
• به پێى داتاكانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وكاروبارى ئاینى هه‌رێمى كوردستان ،به‌رله ساڵى 2003 نزیكه‌ى یه ك ملیون وهه‌شت سه‌د هازرمه‌سیحى له‌دانیشتوانى ڕه‌سه‌نى ئێراق بوون . ئێستادا به‌هۆى سیاسه‌تى شۆڤێنى وڕه‌گه‌رزپه‌رستانه‌ى سایه‌ی سیستمى دیموكراسى ئێراقه‌وه ، یه‌ك ملیون وپێنج سه‌د هه‌زارمه‌سیحى وه‌ك په‌ناهه‌نده چوونه ته ده‌ره‌وه‌ى ئێراق و،ته‌نها نزیكه‌ى سێ سه‌د هه‌زارمه‌سیحى له هه‌مووئێراق دا ماون .ئه‌مانه‌ش زۆربه‌یان له كوردستان ده‌ژین .
• ئه‌وه‌ى له سایه‌ى سیستمى دیموركراسى ئێراقى دا به سه‌ركورد ومه‌سیحى وكه‌مه نه‌ته‌وایه‌تی وئاینى وتایفه‌یه‌كاندا هاتووه (به‌عه‌ره‌بى سونه‌شه‌وه ) زۆر خراپتره له وه‌ى كه له سایه‌ى هه‌ردوو ڕ‌ژێمى سیوكراتى ئێران وتوركیا به سه رپێكهاته كانداهاتووه !
لێره‌وه ده‌مه‌وێت بڵێم ،هه‌موو ئه‌م تاوانانه كه ڕاگواستن وهه‌ڵكه‌ندنى دانیشتوانى ڕه‌سه نه له سه‌رزێدى خۆیان وله سایه‌ى سیستمى دیموكراسى ئێراق دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له قێزه‌ونترین تاوانه‌كانن . بۆیه ئه‌وتاوانه‌ى به‌رامبه‌ربه خێزانه‌كورده‌كه‌ش كراوه نمونه‌ى ئه‌م تاوانه‌ن كه تائه‌وپه‌ڕى شۆڤێنیانه‌و سیاسیه .
ده‌مێ مێنێته‌وه به‌ڕاگوزه‌رى دووپرسیار بكه‌م :
پرسیارى یه‌كه‌م له نوێنه‌رانى كورد ده‌كه‌م :
ئایا ئێوه نوێنه‌رى ده‌وڵه‌تى عێراقن له كوردستان ،یاخود نوێنه‌رى كوردستانن له ئێراق ،كه به‌شێكتان جگه‌له‌وه‌ى ئه‌م ئه‌ركه‌ى خۆتان له‌یادكردووه ،له‌جیاتى ئه‌وه‌ى به دواى داكۆكى كردنه‌وه بن له مافى هاوڵاتیانى كوردستانى ،بوونه‌ته شایه‌رولۆتى وبانگه‌شه بۆئێراقێكى دیموكراسى ده‌كه‌ن كه تێدا ،هاونیشتمانیانى ڕه‌سه‌ن دوچارى پاكتاوكردن وڕاگواستن ده‌بن ؟!
پرسیارى دووه‌م له سیاسیه‌كان وسه‌ركرده‌كانى هه‌رێم ده‌كه‌م :
بۆچى له به‌رده‌م سیاسه‌تى ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌و شۆڤێنى دا بێ باكن و ئه‌م كه‌یسه به‌هێند وه‌رناگرن وله‌به‌رده‌م به عه‌ره‌بكردن وتایفه‌گه‌رى دا ده‌سته‌وستان وقروقه‌پتان كردووه‌و ، لایه‌نگیرى دیموكراسیه‌ك ده‌كه‌ن كه تائه‌وپه‌ڕى شۆڤێنیه ؟!
ده‌توانم وه‌ڵامى هه‌ردوو پرسیاره‌كه بده‌مه‌وه ،به‌ڵام كه وه‌ڵام ناده‌مه‌وه ده‌مه‌وێت بڵێم :
ته‌نها یه‌ك دز ناتوانێك ئه‌وه بسه‌لمێنبێت كه‌خێزانه كورده‌كه‌ى به غدا، قوربانى تاوانى سیاسى وشۆڤێنى وڕه‌گه‌زپه‌رستى نین .
ده‌شمه‌وێت شتێكى زیاتریش بڵێم سه‌باره‌ت ئه‌وه ى كه دزانى زۆرگه‌وره‌تریش له‌ودزه ،ناتوانن بیسه‌لمێنن كه ئێراق وڵاتێكى دیموكراسیه !