هادی عامری: كاره‌كانی حكومه‌تی ئێستا په‌یوه‌سته‌ به‌ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا
  2020-09-19       306       

هادی عامری، سه‌رۆكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند، گه‌نده‌ڵی به‌رهه‌می تیرۆره‌ و ده‌بێت بنه‌بڕ بكرێت و كاری ئێستاش حكومه‌تیش په‌یوه‌سته‌ به‌ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌.

ئاوێنه‌: هادی عامری له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پیاوماقوڵانی هۆزه‌كانی هه‌رسێ پارێزگای به‌سره‌ و میسان و زیقاڕ رایگه‌یاندوه، ده‌ستپێشخه‌ر بون بو له‌ پابه‌ندبون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی مه‌رجه‌عی باڵای ئاینی و له‌ پۆسته‌كانی خۆی له‌ حكومه‌تی عێراق سازشی كردوه‌.

وتیشی، ” كاره‌كانی حكومه‌تی ئێستا سنوردارن و په‌یوه‌ستن به‌ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ت به‌ هێزه‌ بیانیه‌كان”.

هادی عامری باسی له‌وه‌شكردوه‌، سازش له‌سه‌ر بیروبۆچون و بڕیاری په‌رله‌مان و گه‌ل و دادگا ناكه‌ن بۆ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان و پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق.

له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیشه‌وه‌، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاندوه‌، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مان یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ گرنگه‌كانی حكومه‌تی ئێستا، ڕێكخراوی به‌دریش ئاماده‌یه‌ یه‌كه‌م كوتله‌ بێت كه‌ پابه‌ند بێت به‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه‌ له‌ حاڵه‌تی بوونی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی دژی.

هادی عامری ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، گه‌نده‌ڵی هیچ جیاوازیه‌كی نیه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆر و ده‌بێت به‌ته‌واوی له‌ناو ببرێت.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×