فراكسیۆنی گۆڕان: بە ئامێری پێشكەوتوو لە ئاسمانەوە زەوی لە سلێمانی ئیفراز دەكرێت
  2020-09-19       1085       
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، پرسی داگیركاری زەوی لە سلێمانی، بۆ ئێمە پرسێكی گەورە و قورسی، بەهەدەردان و گەندەڵیە.

ئاوێنه‌: دابان محەمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، لێشاوێك لە داگیركردن، ئیفرازكردن، دابەشكردن و فرۆشتنی زەوی لە سلێمانی دەستی پێكردوە، تەنانەت گەیشتووەتە ئەوەی، زەوی تەرخانكراو بۆ سەوزایی گەڕەكەكان و شوێنی قوتابخانە و مزگەوت و نەخۆشخانە و خزمەتگوزارییەكانی دیكە، دەستی بۆ ببرێت! لە دوای خاڵە سنوورییەكان لەم سنوورەدا، ئەم پرسە بووە بە كەیسێكی قورسی بەهەدەردان و گەندەڵی و سەرچاوەی دارایی و دەوڵەمەندبوونی چەندین بەرپرسی ئەمنی، سەربازی، حزبی و حكومی، كە ناوی بەرپرسەكان و بازرگان و تەنانەت دەڵاڵەكانیش لای ئێمە ئاشكرایە.

ناوبراو ناوی ئەو شوێنانە ئاشكرا دەكات كە مامەڵەیان پێوە دەكرێت بەم شێوەیە:
-ئاوبارە (د.ت)
-ڕێگای تاسڵو، جە سوتاندی سنەوبەرەكان زیاتر لە 120 دۆنم
-تەنیشت و پشتی قەبرستانی عەواڵ بە هاوبەشی ( د.ت) (ه.ح)
-بەرامبەر محەمەتەی كارەباكە زیاتر لە هەزار دۆنم ( ه.ح)
-بەرامبەر دەرگای سەناعەی بەكرەجۆ ( ه.ح)
-تەنیشت مەتاری سلێمانی (د.ت)
-بەرامبەر دەرگای سەناعەی بەكرەجۆ (ه.ح)
-زەوی تەرخانكراو بۆ خزمەتگوزاری گەڕەكەكانی بیستەكان و …
-تەنیشت دەواجنەكان (د.ت)
-كانی گۆمە تا تانجەرۆ بە هاوبەشی (د.ت) (ه.ح)
-خوار بەكرەجۆ زەوییە كشتوكاڵیەكان (ه.ح)
-خەلیفاوا (ه.ح) كە زیاتر لە 100 پارچە زەوی كراوە بەناوی یەك یٔافرەتەوە

ئەوەش ڕووندەكاتەوە، بە ئامێری پێشكەوتوو و لە ئاسمانەوە زەوی ئیفراز دەكرێت! بە دەغڵ و دانەوە مامەڵە بە زەوییەوە دەكرێت، بە سەوزایی و دار و درەختەوە نەخشەی بازرگانی بۆ دەكێشرێت، فشار لە خاوەن زەوییە كشتوكاڵیەكان دەكرێت، یان ڕازیبن بە پارچە پارچەكردن و دابەشكردنی زەوییەكانیان، یان داگیر دەكرێت! ڕشتنی ئەم ئاوە سەرچاوەكەی دیارە، كە زۆر كەس پێی تێخستووە، خەم ساردی و بێ دەسەڵاتی و چاوپۆشی دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی خۆجێی لە ئاست ئەم دەستدرێژی و داگیركارییە لە سلێمانی، ئێمە دەباتە قۆناغێكی تر بۆ ڕاگرتن و چارەسەر كە سیاسییە.

ئاشكراشیكرد، بۆ ئێمە پرسی وەبەرهێنان و زەوی و زار، پرسێكی گەورە و قورسی گەندەڵیە، زیاتر نەبێت كەمتر نیە لە پرسی نەوت و داهاتی ناوخۆ و قاچاغی سنوورەكان، داواكارم لە نوسینگەكانی خانوبەرە و هاووڵاتیانیش، مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە زەویانەدا نەكەن، بە یاسا لەم خولەی پەڕلەمان زیادەڕۆ مەنع كراوە و زەرەرمەندی یەكەم و كۆتایی ئەوان دەبن.ەربازی لە ڕێگەی كۆمپانیا گواستنەوەكانی عێراق بوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×