2020-09-19   489     
جگه‌له پارێزگاكانی دیاله و ئه‌نبار، پزیشكانی نیشته‌جێی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق مانگرتنی سه‌رتاسه‌رییان راگه‌یاند.
د. عه‌لا كاسب، یه‌كێك له‌و پزیشكه مانگرتوانه‌ی عیراق كه به رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمیی راگه‌یاندوه: به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیانه‌وه، كاره‌كانیان له سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشور راگرتوه و مانگرتنی سه‌رتاسه‌رییان راگه‌یاندوه.
وتیشی، له‌به‌ر ئه‌وه مانگرتنه‌كه‌ی پێشوویان كۆتایی پێ هێناوه، چونكه به‌ڵێنیان پێ‌درابوو وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان بده‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت وه‌زیری ته‌ندروستی و په‌رله‌مانتاره‌كان كه وتوبویان له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا داوكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام تائێستا هیچ ده‌نگیان نییه.
پزیشكه مانگرتوه‌كان جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه كه ئه‌مجاره مانگرتنه‌كه‌یان درێژخایه‌ن ده‌بێت و ده‌بێت داواكارییه‌كانیان له مافی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ده‌رچون له كۆلێژه پزیشییه‌كان و مافه یاسایی و ئیدارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌و پزیشكانه دا‌واشیان كردوه لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران و حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیرانی دارایی و خوێندنی باڵا و نوێنه‌ری پزیشكان پێك بهێنرێت تا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت و كۆتایی به‌وه بهێنرێت كه ئه‌م وه‌زاره‌ت ده‌ڵێت خه‌تای ئه‌و وه‌زاره‌ته.