پەیەدە: خۆمان بۆ دەركردنی توركیا لە هەموو خاكی سوریا ئامادەكردووە
  2020-09-19       1062       

ئەندامێكی دەستەی سەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكراتیك ڕایدەگەیەنێت، خۆمان ئامادە كردووە بۆ دەركردنی توركیا لە هەموو خاكی سوریا.

ئاوێنه‌: ئەحمەد شێخۆ هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتیك لە ناوچەی فورات و ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی ئەو حیزبە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەكو پەیەدە ڕامانگەیاندووە كە شۆڕشەكەمان لە سوریا دەپارێزین و كاتی دەركردنی داگیركەران لە كوردستانی سوریا و ناوچە داگیركراوەكان هاتووە.

وتیشی”ئەو ناوچانە داگیر كراون لەبیرمان نەكردووە و خۆمان بۆ ئازادكردنی ئەم ناوچانە ئامادە كردووە”.

ڕوونیشیكردەوە، كەڵك لە هەموو بابەتە سیاسی و سەربازی و دیبلۆماسییەكان وەردەگرین بۆ وەدەرنانی توركیا و داگیركەران و ڕایدەگەیەنین كە كاتەكەی گەیشتووە.

ئاشكراشیكرد، ڕاپۆرتەكەی ئەم دواییەی نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە ناوچە داگیركراوەكانی باكووری سوریادا و تەنها بەشێكە لە تاوانەكانی توركیا و گرووپە تیرۆریستییەكان بەرانبەر بە خەڵكی سوریا و پێویستە بەزووترین كات داگیركەران لە باب، ئەعزاز، عەفرین، سەرێ كانی، گرێ سپی و ناوچەكانی دیكە دەربكرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×