ئەمڕۆ لە عێراق ژمارەی چاكبونەوە لە كۆرۆنا لە ژمارەی توشبون زیاتر بو
  2020-09-19       392       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 907 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و چوار هەزارو 234 توشبوش چاكبونەتەوەو هەروەها  83 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 17 هەزار و 438 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 907 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 83 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو 234 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 315 هەزار و 597 كەس و لەوانە هەشت هەزارو 491 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 249 هەزارو 539 كەسیان چاكبونەتەوەو 57 هەزارو 567 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 524 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×