"پارتی زیاتر لە 40 پێگەی سەربازی بەدرێژایی سنوری رۆژئاوا دروستكردون"
  2020-09-19       925       

میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویان كردەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر لە 40 پێگەی سەربازی بەدرێژایی سنوری نێوان باشورو رۆژئاوی كوردستان دروست كردون و پشتیوانی سەربازی و چەكیشی بۆ ئەو پێگانە رەوانە كردوە.

ئاوێنە: ئاژانسی هاوار نیوز، نزیك لە پارتی یەكێتی دیموكرات(پەیەدە)، ئەمڕۆ شەممە، لە هەواڵێكدا بڵاویكردەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان چەكی قورسی رەوانەی دەوروبەری ناوچەی فیشاخپور لەبەرامبەر بە دەروازەی سنوریی سیمێلكا كردوەو دەستیشی كردوە بە دروستكردنی چەند پێگەو خاڵ و سەنگەرێكی سەربازی.

ئاماژەی بەوەشداوە كە تاوەكو ئێستا پارتی نزیكەی 40 پێگەی بەدرێژایی سەر سنوری رۆژئاوا لە دەروازەی سنوریی سیمێلكاوە دروست كردون و هەروەها دەیان پێگەی دیكەشی لە فیشخاپور-ی بەرامبەر بە دەروازەی سنوریی سێمێلكا دروست كردون.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە سێگۆشەی سنوریی نێوان (باكور، باشور، رۆژئاوا) پارتی سێ پێگەی دیكەی دروستكردون و بینراویشە كە هێزی سەربازی و چەكی قورسی رەوانەی فیشخاپور كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×